ئیسماعیل قائانی بۆ ئیسرائیل:

“ئەگەر بە خواستی خۆتان لە لوبنان نەکشێنەوە ناچار بە هەڵاتن دەکرێن”

شۆڕش قادری

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، “ئەگەر ئەمڕۆ بە خواستی خۆتان لە لوبنان نەکشێنەوە، ئەوا سبەی بە زەلیلی ناچار بە هەڵاتن دەکرێن”.

قائانی داوا لە سوپای ئیسرائیل دەکات لە هەموو خاکی لوبنان بچنەدەرەوە، چونکە پێیوایە، “ئەو وڵاتە، مەیدانی خۆڕاگری و بەرگرییە نەک مۆڵگەی داگیرکەران”.