ئاماری قوربانیانی دوو بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا سات بەسات بەرزتر دەبێتەوە – وێنە؛ BBC
زیاتر لە 970 کەسیش بریندارن
ئاماری گیانلەدەستدان لە ڤەنزوێلا بۆ زیاتر لە 160 کەس بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
تادێت ئاماری قوربانیانی دوو بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ڤەنزوێلا بەرزتر دەبێتەوە و بەپێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە 160 گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکانیش لە هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.
دێڵسی رۆدریگێز سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا بە میدیاکانی راگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە تا ئەم کاتە 164 کەس گیانیان لەدەستداوە و 971 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاکەوتن بەخێرایی بەرەوە ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەڕۆن بۆ ئەوەی هەرچی زووە بە هانای ئەو کەسانەوە بچن کە ژێر داروپەردووی رووخاوی خانوو و باڵەخانەکان کەوتوون.
بەربەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.6.2026 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.2 پلە بەپێوەری ریختەر لە 160 کیلۆمەتری رۆژئاوای کاراکاس روویدا و هەر دوای ئەوەش و لە کەمتر لە یەک خولەکدا بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.5 پلە روویدا کە بە گەورەترین بوومەلەرزە دادەنرێت لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا ئەو وڵاتەی گرتبێتەوە، دوای کارەساتەکەش زیاتر لە 20 پاشلەرزەی دیکە تۆمارکراون.