سلێمانى
لە ڤێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکاندا؛ سرکەی بەرهەمە کوردییەکان جێى سەرنجە
+964
دیلان محەمەد- سلیمانى
لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی و لەناو ڤیستیڤاڵی بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکاندا، دوو خانمی دەستڕەنگین بەرهەمەکانیان نمایش کردووە کە سەرنجی زۆری سەردانکەرانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
ئەم دوو خانمە بە بەهرەی خۆیان و بە سود وەرگرتن لە بەروبوومی باخەکانی هەڵەبجە و مێرگەپان، چەندین جۆر سرکەی سروشتییان لە ترێ و سێو و هەنار بەرهەم هێناوە.
ئەم خانمە دەستڕەنگینانە، باس لەوە دەکەن کە سرکەکانیان بە شێوازێکی تەندروست و خاوێن بەرهەم دەهێنن و هیچ ماددەیەکی کیمیاییان تێدا بەکارناهێنن.
بە وتەی خۆیان، سرکەکانیان چەندین سودی تەندروستی هەیە، بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی کێش و چالاککردنی کرداری هەرس.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح