شێخان

ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەک سووتا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر جادەی شێخان بۆ بەدریک، ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەیەک گڕی گرت و بەتەواوەتی سووتا.

شایەتحالێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، پێشمەرگەکان لەدەوامەوە بەرەو ماڵ بەرێگاوەبوون، کاتێک ئاگر لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە سەریهەڵدا یەکسەر ئۆتۆمبێلەکەیان راگرت و بەسەلامەت دەرچوون.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، شوێنی رووداوەکە ئەلقۆشە و لەرووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای موسڵە، زۆر دوور بووین لە رووداوەکە، بۆیە نەمانتوانی بگەینە شوێنەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر