ئەنجومەنی باڵای دادوەری: 11 ملیۆن دۆلار و 4 ملیار دینار لە بریکارێکی وەزارەتی نەوت گیرا
بە درێڵ دیوارەکەیان کونکردووە
وریا فەتاح
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوت، دەست بەسەر سامانێکی خەیاڵیدا گیراوە کە پێکهاتووە لە ملیۆنان دۆلار و چەندین خانووبەرە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئەمڕۆ دووشەممە (29.6.2026) بڵاویکردووەتەوە، دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەلی مەعارج)، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، ئەنجامی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەدا توانراوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارەی کاشدا بگیرێت، کە پێکهاتووە لە:
11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
4 ملیار دیناری عێراقی.
دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک خانووبەرە (عەقارات) کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرپرسە.