لە تارانەوە بۆ بەغدا و کەربەلا و نەجەف ئینجا بۆ مەشهەد
ورده‌كاری مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی خامنەیی لە عێراق و به‌خاكسپاردنی لە ئێران ئاشکرا دەکرێت
فەرهاد حەسەن
بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی، ورده‌كاری ئەو مەراسیمە ئاشکرا دەکەن کە بە مەبەستی پێشوازیکردن لە تەرمی عەلی خامنەیی لە عێراق ئەنجامدەدرێت و دواتریش دەگەڕێندرێتەوە ئێران له شاری مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت.
هه‌ردوو پارێزگای كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاماده‌یی خۆیان بۆ پێشوازیكردن له كاروانی پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆچكردووی ئێران ده‌ربڕی كه بڕیاره 8.7.2026 به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئاماده‌كارییه فه‌رمییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی رێڕه‌وی كاروانه‌كه، كه چه‌ند شارێكی عێراقیش ده‌گرێته‌وه پێش گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ئێران چڕكراونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌سعودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هۆزه‌كان و رووداوه ئایینیه‌كان رایگه‌یاندووە، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی كاروانی پرسه رێكه‌وتن كراوه، مه‌راسیمه‌كانی كه‌ربه‌لا سیمای سه‌ردانێكی جه‌ماوه‌ری و ماڵئاوایی له‌خۆده‌گرن، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پلانێكی رێكخراوه‌یی هاوشێوه‌ی پلانه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ملیۆنان لە ئه‌ربه‌عینیه و عاشورا، له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك كه له‌گه‌ڵ شێوازی پرسه‌كه‌دا بگونجێت.
روونیشیكرده‌وه، ئاماده‌كارییه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌واو بوون و پارێزگاكه خۆی بهۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر ئاماده‌كردوه، به‌تایبه‌تی له رۆژانی سه‌ردانیكردنی هه‌فتانه‌دا، كه شایه‌تحاڵی هاتنی سه‌دان هه‌زار كه‌سن، پێشبینی ده‌كات رۆژێك یاخود دوو رۆژ پێش مه‌راسیمه‌كان هاوڵاتیان شاندی جیاواز له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقه‌وه بگه‌ن.
مه‌سعودی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، رێگای چاوه‌ڕوانكراو بۆ رێوڕه‌سمه‌كان له ناوخۆی عێراق له به‌غداوه ده‌ستپێده‌كات، دواتر روو له كه‌ربه‌لا ده‌كات بۆ سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی روو له نه‌جه‌ف بكات، پاشانیش ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئێران بۆ به‌خاكسپاردن له مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا له شاری مه‌شهه‌د.
لای خۆشییه‌وه، ئه‌حمه‌د فه‌تلاوی وته‌بێژی حكومه‌تی خۆجێی له پارێزگای نه‌جه‌ف باسی له‌وه‌كردووە، لە سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق و نه‌جه‌ف باس لە رێكخستنه‌كانی پرسه‌ی خامنه‌یی کراوە، دەشڵێت “نه‌جه‌ف به فه‌رمی ئه‌و مه‌راسیمه له‌خۆده‌گرێت كه له فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له مه‌زارگه‌ی عه‌لاوی كۆتایی دێت، به به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه”.
بەقاەی وتەبێژەکەی نەجەف، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی پارێزگاكه به‌شداری له رێكخستنی كاروانی فه‌رمی پرسه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌جه‌ف ئاماده‌یی ته‌واوه‌تی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بۆنه‌یه و شانده‌كانی یاوه‌ری و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ربڕیوه.
پێشتریش و هەر ئه‌مڕۆ، حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر داواكاری تاران راگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی پرسه له عێراق له‌و رۆژەی دیاریکراوە، هاوكات شانده‌كانی ئێرانیش به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئاماده‌كارییه‌كان گه‌یشتنه نه‌جه‌ف، له‌گه‌ڵ دڵنیاییدان به‌وه‌ی كه رێوڕه‌سمه‌كان به به‌شداریی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ئه‌مەی لەسەرەوە باسکراوە، له‌چوارچێوه‌ی ئەو پلانە فراوانە دێت کە ئێران له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری له تاران راگه‌یه‌ندراوه، كه كاروانی پرسه له پایته‌ختی ئێران ده‌ستپێبكات، به‌ناو شاری قوم‌دا تێده‌په‌ڕێت، پێش ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ عێراق، دواتر به‌خاكسپاردنی له مه‌شهه‌د ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی فه‌رمی نێوان هه‌ردوولادا.
عه‌لی خامنه‌یی، دوای زیاتر له سێ ده‌یه له پۆستی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كه له 28.2.2026 تارانیان كرده ئامانج، كوژرا، پاشانیش موجته‌با خامنه‌یی كوڕی جێگه‌ی باوكی گرته‌وه و وه‌ك رێبه‌ری باڵا هه‌ڵبژێردرا.