چوارتا

هاوڵاتییەک لە ناو مەلەوانگەیەک خنکا

ئەحمەد محەمەد- سلیمانى

ئێوارەى ئەمڕۆ، هاوڵاتییەکى تەمەن 49 ساڵ لەناو مەلەوانگەیەکى سنوورى چوارتا گیانى لەدەستداوە، بەڵام تائێستا نازانرێت هۆکارەکەى خنکان بووە یان پێش ئەوە جەڵتە لێى داوە.

ئارى لەتیف، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت،”کەسەکە لە کاتى مەلەکردن لەناو ئەکواپارکى واژە لە سنکێى سنوورى چوارتا خنکاوە”.

وتیشى،”تیمە تەندروستییەکان گومان دەکەن پێش خنکانى جەڵتە لێى دابێت، بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە و تەرمەکەى دەنێردرێت بۆ پزیشکى دادى و لەوێ یەکلایى دەکرێتەوە”.

هاوڵاتییەکە دانیشتووى سلێمانییە و تەمەنى 49 ساڵە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح