تەمەنی 26 ساڵە

دهۆک… گەنجێک کەوتە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و گیانی لەدەستدا


شڤان عەبدوڵا – دهۆک

لەسەر رێگەی دهۆک – زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ کاتێک سەرقاڵی ئەوە بووە ججانتا و کەلوپەلەکانی بخاتە ناو سندوقی تاکسییەک، ئۆتۆمبێلێکی دیکە بە خێرایی لە دواوە لێی دەدات و دەکەوێتە نێوان هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە، دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

ئەو گەنجە خەڵکی ناحیەی شێلادزێیە، بەمەبەستی هێنانەوەی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە ماڵی خەزورانی ویستوویەتی بچێتە دهۆک، بەڵام لە رێگەدا تووشی ئەو رووداوە بووە.

پزیشکی ئیشکگر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، گەنجەکە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر