بارهەڵگرێکی پڕ گەنمی جوتیاران لە بەردەم سایلۆی هەولێر - وێنە: 964
هەولێر
لە دووشەممەوە گەنمی جوتیارانی سنووری گوێرو دیبەگە وەردەگیرێ
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند لە رۆژی دووشەممەوەی داهاتووەوە، گەنمی جوتیارانی هەردوو ناحیەی گوێڕ و دیبەگە لە سایلۆی هەولێر وەردەگیرێت.
سەرچاوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.7.2025 بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ جێگری پارێزگاری هەولێر هێمن قادر، كە سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیارانە، سەردانی سایلۆی هەولێری کرد و لەگەڵ ئەندامانی ليژنەی باڵای بەبازاركردنی گەنمی جوتياران كۆبووەوە و باس لە پرۆسە و ئەنجامەکانی رادەستکردنی گەنمی جوتیاران کرا و جەخت لەسەر دادپەروەری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کرایەوە .
پارێزگای هەولێر دەڵێت، بڕیار درا لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە 7.7.2025 گەنمی جوتیارانی هەردوو ناحیەی گوێرو دیبەگە لە سنووری قەزای مەخمور وەربگیرێ، بەو مەرجەی هەمان رێوشوێن و میکانیزمی سنووری قەزاکانی دیکەی هەولێری تێدا جێبەجێ بکرێ و دادپەروەری تێدابێت.