شایەدحاڵێک

فریام بکەون: هاوارى ئەو کەسەى لە بەنداوى گۆمەسپاندا خنکا

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

شایەدحاڵێک باس لە چیرۆکى خنکانى ئەو کەسە دەکات کە ئیوارەى ئەمڕۆ لە بەنداوى گۆمەسپاندا خنکا و دەڵێت: هاوارى دەکرد فریام بکەون.

مام میرزا عەبدولرەحمان کە شایەدحاڵى دیمەنى خنکانى کەسەکە بووە، بە 964ـى وت،”لە رۆخى ئاوى بەنداوەکە بووین، تیمەکانى رزگارکردن هاتنە لامان رێنماییان پێداین کە مەلە نەکەین، لەو کاتەدا بینیم دوو کەس لە قوڵایین و هاوار دەکەن فریام بکەون، خێرا بە تیمەکەم وت بڕۆن فریاى ئەوانە بکەون”.
وەک باسى دەکات، تیمەکان بەپەلە رۆیشتن، بەڵام تەنیا توانیان یەکێکیان لە خنکان رزگار بکەن و ئەوەى تر خنکا.
ئاشکراشى کرد، لەوکاتەوەى بەنداوەکە دروستکراوە ئەوە پێنجەم کەسە کە تێیدا دەخنکێت و یەکەم کەس برازاکەى ئەو بووە کە خنکاوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح