"دەیخواردەوە و قوتووەکانی فڕێدەدا"

بەو تەمەنەوە چەند کاتژمێرێکە شوێنی گەشتیاران لە شاخی گۆیژە پاکدەکاتەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

جەبار محەمەد، ژینگەپارێزێکە لە سلێمانی و کاری هەڵگرتنەوەی پاشماوەکان دەکات، گلەیی لە بەشێکی هاوڵاتیان هەیە کە وەکو پێویست ژینگە ناپارێزن و دەشڵێت “خەڵکم بینیوە دەیخواردەوە و قوتووەکانی فڕێدەدا کە پێموت بۆچی فڕێیان دەدی، وتی ئەوە کاری ئێوەیە کۆیان بکەنەوە”.

مام جەبار کەمێک کەوتوەتە تەمەنەوە لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانییەوە لەگەڵ تیمێک چووەتە شاخی گۆیژە تاوەکو کاتژمێر 1:00 ی نیوەڕۆش هێشتا لە کۆکردنەوەی پاشماوەکانی گەشتیاران بەردەوام بوو، ئەو بە 964 ی وت، رۆژانە ئەمە کاری ئەوانە شوێنی گەشتیاران پاکدەکەنەوە، چونکە هێشتا خەڵک ماوە بزانێت چۆن پابەندی پاراستنی ژینگە بێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن