وەختی فەریکە نۆکە
گەنجەکانی گەرمیان لەگەڵ خۆرھەڵاتن دەسکەنەی “نۆکە تەڕە” دەکەن
میلاد جەلال – گەرمیان
رەگێکی بەهێزی هەیە و دەبێت چەند جارێک بۆی بچەمیتەوە، کۆچەر گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی باوەنوورە لە قەزای کەلار، بەیانیان لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر دەچێتە شوێن چەند گەنجێک ناحیەکەی بۆ ئەوەی بچن و دەسکەنەی نۆکە تەڕە “فەریکە نۆک” بکەن.
ساڵانە لە مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر برژاندنی نۆک دەستپێدەکەن باران و جەوەکە هۆکارە بۆ درەنگ پێگەشتنی.
کۆچەر تۆفیق، بە 964ى وت، ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەروبوومە خۆماڵیەکان کەپرێک لە ناحیەی باوەنوور لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان دادەنێن و ئەو بەرھەمانە دەفرۆشن.
ئێستا کاتی پێگەیشتنی نۆکە تەڕەیە، زۆرێک پێی دەڵێن “فەریکە نۆک”، کۆچەر وتی، ئەم دوو مانگە خەوی خۆمان دەزڕێنین و بەیانیان زوو دێین دەسکەنەی نۆر دەکەین و دواتر دەیھێنمەوە سەر جادەکە دەیفرۆشم.
کۆچەر دەشڵێت، دەسکەنەی نۆکەتەڕە کارێکی زۆر قورسە، چونکە روگێکی بەھێزی ھەیە لەنەو زەوییەکە و ئەبێت بەتوندی رایکێشی، ئەمەش کوڕی خۆی ئەوێت و ھەموو کەس ناتوانێت بیکات.
خەڵکی زۆر حەزیان لە “نۆکەتەڕە” فەریکە نۆکە، ھەندێکجار جگە لە کوردەکانی خۆمان، عەرەب دێنە لایان لە کەپرەکە دەوەستن، ئەڵێن ئەمە چیە تا ئێستا نەمانبینیوە، کۆچەر وەک باسی دەکات، بۆیان روندەکەینەوە و لێی دەخۆن بەدڵیانە ئیتر دەیکڕن ئەوانیش.
بە گوێرەی توێژینەوەکان، فەریکە نۆک بەیەکێک لەو خــۆراکانە دادەنرێت ،کەسوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆتەندروستی سەرەڕای سودە گرنگەکانی تامێکێ زۆر خۆشیشی هەیە.
یارمهتی چارهسهری کهم خهوی و خهمۆکی ئهدات و هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاتر ئهکات، بههێزکردنی یادهوهری و کاری مێشک و دهمارهکان چالاک ئهدات لهگهڵ بههێزکردنی سپڵ و جگهر.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا