600 كارمەندی روسیا لەناو ئێرانن

روسيا سەرقاڵی دروستكردنی دوو كوره‌ى ئه‌تۆمه له ‌ئێران

964+

محەمەد فاتیح

سەرەڕای بەردەوامیی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆكی روسیا ئاشكرای كرد، ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی دوو كورەی ئەتۆمین لە ناو ئێران.

ڤلادیمێر پوتين سەرۆکی روسیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری لە سانت پترسبۆرگ وتی، وڵاتەکەی گرێبەستی لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە بۆ دروستکردنی دوو كورەی ئەتۆمی دیکە لە شاری بوشەهر، جگە لەو کورانەی ئێستا کاردەکەن و سەرەڕای مەترسیی دۆخی ئەمنی، کارکردن لە بوشەهر بەردەوامە”.

دەشڵێت، “کارمەندەکانمان هەر لە بوشەهر دەمێننەوە و نايانگوازینەوە”، (كه پێشر ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە نزیکەی 600 كارمەندیان لەوێ‌ كار دەكەن).

“بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر گەرەنتی سەلامەتى ئەو کرێکارانه دەربڕیوە كه لەو دامەزراوەیەی ئێران كاردەكەن و پشتگیریمان بۆ مافی ئێران دووپات دەكەینەوە له بەكارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی” ڤلادیمێر پوتين سەرۆکی روسیا واى وت.