لە مەرزی حاجی ئۆمەران نزیکەی 17 تۆن بۆیاخ لەناوبرا – وێنە؛ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
لە تاقیگە دەرنەچووە
لە مەرزی حاجی ئۆمەران نزیکەی 17 تۆن بۆیاخ لەناوبرا
964+
شۆڕش قادری
لە مەرزی حاجی ئۆمەران نزیکەی 17 تۆن بۆیاخی دارودیوار و پەنجەرە دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند وێنەیەکی ساتی لەناوبردنی بۆیاخەکەی داناوە و نووسیویەتی، لە ژێر چاودێری بنکەی تاقیگەی بیناسازی مەرزەکە، بڕی 16 تۆن و 680 کیلۆ بۆیاخ لەناوبرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆیاخەکە لە پشکنینی تاقیگەیی دەرنەچووە و تایبەتمەندییەکانی رێگەپێدراوی نەبووە، بۆیە دەستی بەسەرداگیراوە و هەمووی لەناوبراوە.