یسرائیل کاتز:
زانیارییمان هەیە حەماس بەنیازە لە 7ـی ئۆکتۆبەر هێرش بکاتەسەر هێزەکانمان
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، زانیارییە هەواڵگرییەکانیان دەریدەخەن لە ساڵیادی 7ـی ئۆکتۆبەر حەماس بەنیازی هێرشێکە بۆ سەر هێزەکانیان لە غەزە.
ئیسرائیل کاتز دەڵێت، “هێزەکانمان خستووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە و دەبێت سوپا بۆ هەر سیناریۆیەکی خراپ ئامادە بێت و کردەی بەهێز ئەنجامبدرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.”
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری بە حەماسدا کە ئەگەر هێرش بکەن ئەوا خۆیان و دانیشتووانی غەزە باجێکی زۆر قورس دەدەن.
سبەینێ سێ ساڵ بەسەر رووداوی7ـی ئۆکتۆبەر تێپەڕدەبێت کە لەو رۆژەدا حەماس ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپێکرد و لە ئەنجامدا هەزار و 200 کەس کوژران و 251 ئیسرائیلیش بە بارمتە گیران، لەدوای ئەوە ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر غەزە دەستپێکرد و تا ئێستا 74 هەزار فەڵەستینی کوژراون.