"بە ئومێدی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی"

بۆ کارکردن لە پاڵاوگەی ئاو یەک ملیۆن دۆلار خرایە سەر حسابی بانکی دەربەندیخان

964+

شۆڕش قادری

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان، یەک ملیۆن دۆلار خرایە سەر حسابی بانکی دەربەندیخان.

قەرار بوو ساڵی تازە کارکردن لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخ...

قەرار بوو ساڵی تازە کارکردن لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دەست پێبکاتەوە بەڵام هیچ دیار نییە

دەربارەی کێشەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان سڵێمان محەمەد قایمقامی قەزاکە بە 964ـی وت، “لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕی یەک ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حساب بانکی دەربەندیخان بەمەبەستی کارکردنەوە لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان و وابڕیارە کۆمپانیا تورکییەکە دەست بەکارکردن لە دروستکردنی پاڵاوگەکە بکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەوڵەکانیان بەردەوامن لەگەڵ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و دابەشکردنی ئاوی ماڵان و لەئێستادا لە چەند گەڕەکێک، رۆژ نا رۆژێک ئاو دابەش دەکرێت، هەوڵیش دەدەن بۆ تەواوی گەڕەکەکانی دیکەش چارەسەر بکرێت و ئاوی پێویستیان پێبدرێت.

ساڵی 2013 بەردی بناغەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دانرا و ساڵی 2019 کارکردن تیایدا راگیرا، بەقسەی سلێمان محەمەد، 95٪ـی کارە کردارییەکانی پاڵاوگەکە تەواو بووە و تەنیا کارە میکانیكی و بەشی کارەبایی ماوە بۆ ئەوەی بخرێتەگەڕ.

پرۆژەی ئاوەکەی قەزای دەربەندیخان چاوەڕێی فرۆشتنی پارچ...

پرۆژەی ئاوەکەی قەزای دەربەندیخان چاوەڕێی فرۆشتنی پارچە زەوییەکە

بەنداوی دەربەندیخان ئاو و پاشماوەیەکی زۆری بۆ هاتووە

بەنداوی دەربەندیخان ئاو و پاشماوەیەکی زۆری بۆ هاتووە