هەواڵەکان؛

گوندەکانی خاڵخاڵان پردیان دەوێ و گەرووی هورمزیش مۆزی گران کرد

ژووری هەواڵ

بەهۆی بارانی بەلێزمە و بارینی تەرزەیەکی زۆر، پاسێکی گواستنەوەی خوێندکارانی زانکۆی زاخۆ لە گوندی تاژیکای سەر بە ناحیەی سەرسنگ وەرگەڕا و 14 خوێندکار برینداربوون.

دانیشتووانی گوندەکانی بناری خاڵخاڵان لەسەر رێگای نێوان قەزای تەقتەق و ناحیەی ئاغجەلەر گردبوونەوە و داوای دروستکردنی پردێک لە نزیک گوندی “قەسرۆک” دەکەن، کە بەهۆی نەبوونییەوە لە وەرزی بارانباریندا ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

یەک کیلۆ مۆز بە دوو هەزار و 500 دینار دەگات بە هاوڵاتی و هەر کیلۆیەک هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی، پەیامنێری 964 لە عەلوەی هەولێر سۆراغی نرخی مۆزی کردووە و دەڵێت، ئەو کارتۆنە مۆزە بچووکەی پێشتر بە 10 هەزار دینار بوو ئێستا بە 22 هەزار دینارە.

بۆ ئەوەی دۆخی کارگێڕی نەخۆشخانەکان لەڕووی ئیشکگری هیچ جیاوازییەکی تێدا نەکرێ، دەبێ خشتەی نوێی کارکردن دابنرێ و پزیشکە پسپۆڕە خۆیان لە ساڵەکانی چارەسەر ئامادەییان هەبێ بە بەردەوامی.