هەواڵەکان
رێگایەک لە شەقڵاوە داڕما و پزیشکانی سلێمانییش گردبوونەوە
+964
ژووری هەواڵ
بەهۆی ئەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستی پێکردووە، ئەم بەیانییە کەشوهەوای فەیسبووک بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت ئارامتر بوو، ئەمڕۆ هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی قۆناغی 12ی ئامادەیی، کە ژمارەیان 115 هەزار و 787 خوێندکارە لە هەرێمی کوردستان، یەکەم تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵییان ئەنجامدا و رۆژ رۆژی سەلماندن بوو.
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆ بڵاوکرایەوە
ژنێک لە کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لەگەڵ خاڵیدا، ھاتووەتە ھەڵەبجە و بەڵگەنامەکانی خۆی کردووە بە سەنەد و دەڵێ، من منداڵی ونبووی ھەڵەبجەم.
"کچێک لە کرماشانەوە گەڕاوەتەوە و دەڵێت منداڵی ونبووی ھەڵەبجەم"
لە سلێمانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو گردبوونەوە و داوای پلەبەرزکردنەوە دەکەن، هەر لە تەنیشت ئەوان، ئەو خوێندکارانەشی لێ بوو کە بۆ پزیشکی گشتی خوێندوویانە و دانەمەزراون هیوایان بەوە هەڵچنیوە پێویستی نەخۆشخانەکان بە میلاک ئەوان پڕی بکرێتەوە.
پزیشکان لە سلێمانی؛ داوای دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە دەکەن
رێگای سەرمەیدان لە قەزای شەقڵاوە کە دەچێتەوە بۆ هیران و نازەنین و گوندەکانی دەورووبەری، داڕما و بەهۆیەوە رێگاکە بەیەکجاری داخرا.