لە رانیە گردبوونەوە
مامۆستایانی گرێبەست جەژنیشیان بێ موچە کرد
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان مامۆستایانی گرێبەست لە بەردەم بینای پەروەردەی رانیە گردبوونەوە و داوایان کرد مانگانە موچەکانیان لە کاتی خۆیدا بدرێتێ.
ئەوان لە پێش جەژنەوە موچەیان وەرنەگرتووە.
کارۆخ عەبدوڵا یەکێکە لە نوێنەرەکانیان ئەو بە 964ی وت، هەموو ساڵێک ئێمە گرفتی موچەمان بۆ دروست دەبێت و لە کاتی خۆیدا موچەمان پێنادەن، لەگەڵ مامۆستایانی دیکە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان ک ژمارەمان نزیکەی 39 هەزار قوتابییە.
بێگەرد حوسێن یەکێکی دیکەیە لە مامۆستایانی گرێبەست ئەو وتی، دۆخی ئابووریمان زۆر خراپە موچەمان دوا دەکەوێت و هەموو مانگێک دوای خەڵکی وەریدەگرن ، جەژنمان بێ مووچە بەرێکرد، ئەرکیشمان زۆرە.
ئەوان بێ پشتیوانی نین و ئومێد تۆفیق بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە بە 964ی راگەیاند، داواکارییەکان رەوایە ئەوان کۆڵەکەی پەروەردەن، هەقە لەکاتی خۆیدا موچەیان پێ بدرێت لەگەڵ مامۆستایانی دیکە، ئێمە پشتگیری داواکانیان دەکەین.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا