لە دوو شوێنی جیاواز

جەژن لە گەڕەکە میللیەکان جمەی دێت و لە پڕۆژەکان سارد و سڕە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

جیاوازی گەرم و گوڕی جەژن لە گەڕەکە میلییەکان و سارد و سڕی جەژن لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ببینە، گەڕەکی مام زاوا و یادی ساڵانی رابردوو دەهێنێتەوە پێشچاومەن، بۆن و بەرامی جەژنی کۆن لێرەوە دێت و منداڵان هەموو بە جلی جەژنەوە لە دەووری چەق و فەلەق بە هەیەجانەوە کۆبوونەتەوە، هاتوون جەژنانەکانیان لە تاقیکردنەوەی یارییەکان خەرجبکەن.

جیاواز لە گەڕەکان، لە نێو پڕۆژە نیشتە جێبوونەکان، هاتووچۆیەکی سارد و سڕ هەیە و بە 5 خولەک جارێک ئۆتۆمبێلێک دەبینی جووڵەیەک بکات و منداڵەکان لە دەرەوە نابینیت، لە هەمانکاتدا سەردانیکردن کەمترە.
مایکی 964 جیاوازی جەژنی قوربانی گەڕێکی میلی و پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی ختستۆتەڕوو، تەواو جەژن تێیدا لە یەکدی جیاوازە.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون