چۆنیه‌تى كۆگاكردنى ئاو بابه‌تێکى سهرهكیە
تیمێكی به‌نداوه‌كانى كوردستان له وڵاتى چینه بۆ کۆنفراسێكی نێوده‌وڵه‌تى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی بەنداوەكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له کۆنفراسێكی نێوده‌وڵه‌تى له وڵاتى چینه، یه‌كێك له‌بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى كۆنگره‌كه‌ش چۆنیه‌تى كۆگاكردنى ئاوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناردنى تیمه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستى تواناسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی و ئاگاداربوونیانه لە دوایین پێشکەوتنە زانستیەکان و بەستنی پردی پەیوەندی تەکنیکی لەگەڵ شارەزاو پسپۆڕانی بواری بەنداوەکان.
کۆنفراسه‌كه هی کۆمیتەی نێودەوڵەتی بەنداوە گەورەکان ICOLD خولى 28 ـه و 2500 كه‌س لە ئەندازیارو جیۆلۆجی و تەکنیکی له 85 وڵاتى ئه‌ندام به‌شداریان تێدا كردووه.
جگه له چۆنیه‌تى كۆگاكردنى ئاو له به‌نداوه‌كان كه بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆنفرانسه‌كه‌یه، کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سەلامەتی بەنداوەکان، دوایین رێنمایی زانستی نوێ لە نەخشەسازی بەنداوەکان، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ و کەرەستە بۆ شێوازی جێبەجێکردنی بەنداوەکان، له‌و بابه‌تانه‌ن كه له كۆنفرانسه‌كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه.