"95٪ـی تیکتەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ گەشتیاران"

هێڵی فڕۆکەوانیی ئێران: لەکاتی جەنگ یەک ملیۆن تیکتی گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەری هێڵی فڕۆکەوانی ئێڕان دەڵێت، لە ماوی جەنگدا و دوای داخرانی ئاسمانی وڵاتەکەیان نزیکەی یەک ملیۆن تیکتی گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە.

ئەبوزەر شیرودی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، 95٪ـی ئەو تیکتانە گەڕێندراونەتەوە دەست هاوڵاتیان و گەشتیاران و پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەیان تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە رۆژی 28.2.2026 بوو، ئاسمانی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە داخرا و تا نزیکەی دوو مانگ بەتەواوەتی نەکرانەوە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و شێوازی قەرەبووی گەشتیاران ناڕەزایەتی زۆری لەلایەن گەشتیاران و چالاکانی بواری پیشەسازی گەشتیاری لە ئێران لێکەوتەوە.