لە 7 رۆژدا 18 دۆلارى لێ بووەتەوە

رێککەوتنى ئەمریکا و ئێران نرخى نەوتى دابەزاند

وریا فەتاح

رێککەوتنى ئەمریکا و ئێران و هەنگاوەکان بۆ ئاسایى بوونەوەى دۆخى ناوچەکە، نرخى نەوتى گەیاندە 77 دۆلار و شتێک و لەماوەى 7 رۆژدا 18 دۆلار لە هەر بەرمیلێک نەوت بووەتەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 18.6.2026، رۆژێک پێش داخستنی بۆرسە یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 77 دۆلار و 76 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هەر بەرمیلێک 1.79 سەنتى لێ بووەتەوە.

ئەم بەرەبەیانییە، دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکرایەوە کە هەڵگرتنى سزا لەسەر نەوتى ئێران و ئاسایى بوونەوەى هاتوچۆ لە گەرووى هورمز بەشێکن لە رێککەوتنەکە.

پێنجشەممەى رابردوو، لە بەرەبەیاندا ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشى کردە سەر ئێران و چەند ئامانجێکى پێکا، بەهۆیەوە نرخى نەوت 94 دۆلارى تێپەڕاند.

بەمەش لەماوەى یەک هەفتەدا، نرخى یەک بەرمیل نەوت، نزیکەى 18 دۆلارى لێ بووەتەوە.