پزیشکیان لەناو خەڵک و مزگەوتەکان قسە دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران داوای سک هەڵگوشین و دەستپێوەگرتن دەکات

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران چووەتە ناو خەڵك و مزگەوتەکان و داوای جێبەجێکردنی سیاسەتی سک هەڵگوشین و دەستپێوەگرتن دەکات.

پزیشکیان پێیوایە بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا و ئاو دەتوانن وڵات بە ئاسانی بەڕێوەببەن و قەیرانەکان تێپەڕێنن.

“من ناڵێم موبەریدە یان پانکە یان سبلێتتان نەبێ، بەڵام دەتوانین کەمێک دەست پێوەبگرین، بۆ نموونە پلەی گەرمییەکەی بەرزبکەینەوە”، ئەمە قسە و پلانی پزیشکیانە.