لە یەکشەممەوە

موچە مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەش دەکرێت

964+

وریا فەتاح

دواى چاوەڕوانییەکى زۆر، کەمێک لەمەوبەر وەزارەتى دارایى رایگەیاند کە لە رۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە، موچەى مانگى پێنجى مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

بەپێى راگەیەندراوەکە، دابەشکردنى موچەکە لە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو تا پێنجشەممەى داهاتوو دەبێت و لەو ماوەیەدا، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

روونیشکراوەتەوە، لەهەمانکاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (1.7.2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

دواینجا کە فەرمانبەران و مامۆستایانى گرێبەست لە هەرێمى کوردستان موچەیان وەرگرتبێت، رۆژى 17.5.2026 بوو، کە ئەوکات موچەى مانگى چوار بوو.