کەشى ئەمڕۆ و سبەى بزانە

گەرمیان دەکوڵێت: 44 پلەى سیلیزى

964+

وریا فەتاح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و سبەینێش بە نزیکەیی لە هەمان ئاستدا دەمێننەوە، گەرمیان گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18.6.2026)، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر، مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

بۆ سبەی هەینی (19.6.2026)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نەبێت کە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. خێرایی با کەمێک هێواشتر دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر: ئەمڕۆ 42 – سبەی 42 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 38 – سبەی 39 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 40 – سبەی 41 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 42 – سبەی 41 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 43 – سبەی 44 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 40 – سبەی 40 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 42 – سبەی 43 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 37 – سبەی 37 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 27 – سبەی 28 پلە