مەسعود پزیشکیان: ئاشتی لە سایەی رێزی بەرامبەر وەدیدێ
پەیامێکی بەبۆنەی لێکتێگەیشتنەکە بڵاوکردەوە
مەسعود پزیشکیان: ئاشتی لە سایەی رێزی بەرامبەر وەدیدێ
شۆڕش قادری
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بەبۆنەی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانیان لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئاشتی لە سایەی رێزی بەرامبەر وەدیدێ”.
مەسعود پزیشکیان وێنەیەکی لێکتێگەیشتنەکەی بە ئیمزای خۆی و دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داناوە و نووسیویەتی، “ئەمە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و پەیامی ئێرانی بەهێزە؛ ئاشتی لە سێبەری رێزی بەرامبەر وەدیدێ”.
دەشڵێت، ” کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە گەڵ ئاشتی جیهانیدا بووە و پابەندی پاراستنی کەرامەت و سەربەخۆیی خۆی و هەروەها پێشکەوتن و هاوکاریی ناوچەیی بووە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.6.2026 دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئیمزا کرا کە 14 خاڵ لەخۆ دەگرێت، دواتر نوسخەیەکی لەلایەن مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستانەوە وەک وڵاتێکی نێوەندگیر ئیمزای لەسەر کرا، بڕیارە سبەی هەینیش لە سویسڕا دانوستانی نێوان واشنتن و تاران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی دەستپێبکات.