گەرمیان
لە کەربەلاوە 150 دار خورمایان ھێنا و لە بەنداوی باوەشاسوار چاندیان
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
چەند گەنجێکی دانیشتووی قەزای کفری، ھەڵمەتێکیان بۆ کۆکردنەوەی پارە ئەنجامدا، تا لەڕێیەوە پارە کۆبکەنەوە بۆ کڕینی دارخورما و لە بەنداوی باوەشاسوار بیچێنن، ئەمڕۆ نزیکەی 150 داریان چاند.
دار خورماکان لە جۆری، زوھدی، تبرزن، حەمراوی، خەستاوی و خەزراوین.
توانا مەحمود، یەکێکە لەو گەنجانەی کە سەرپەرەشتی کارەکەی دەکرد بە 964ى وت،”لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەوازمان کرد بۆ ئەوەی بڕە پارەیەک کۆبکەینەوە و دارخورما بکڕین بۆ سەوزکردنی بەنداوی باوەشاسوار”.
“بڕی 875 ھەزار دینارمان کۆکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو رۆیشتین بۆ کەربەلا و دارخورماکانمان کڕی، ئەمڕۆ بە سەرپەرەشتی شارەوانیی قەزاکە لەسەر بەنداوی باوەشاسوار دارەکانمان چاند”، توانا مەحمود وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆیە دارخورمامان ھەڵبژارد، چونکە لەگەڵ ژینگە و گەرمای سنوورەکە دەگونجێت و بەرھەمیشی ھەیە، چاودێری و خزمەتیشیان دەکەین تا دەگەنە بەرھەم.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا