لەسەر ژینگە نمرە بە قوتابیان دەدرێت
بەنەمام چاندن پرۆژەی هەناسەی قوتابخانە راگەیەندرا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەپێناو پاكڕاگرتنی ژینگە و سروشت بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و پارێزگار و بەرپرسی ژینگەی هەولێر رێكخراوی گرین یارد پرۆژەی هەناسەی قوتابخانەی بەچاندنی نەمام دەست پێكرد لە قوتابخانەی ئارام دوو.
دارا هاشم ئەندازیاری ژینگە و بەڕێوەبەری رێكخراوی گرین یارد بۆ 964 وتی، ئەم پرۆژەیە لە هەموو قوتابخانە حكومیەكان جێبەجێ دەكەن پێنج هەزار نەمامیان داناوە بۆ چاندن.
وتیشی، ئەو جۆرە دارانەیان دیاری كردووە كە پێویستی بە ئاوی كەمە ئەویش سنۆبەر و سیسەم، ئەوان جگە لە قوتابخانەكانی هەولێر پرۆژەكەیان دەبەنە قوتابخانەكانی دەوروبەریش.
هەر لە کاتی رەگایاندنی پرۆژەکە وەزیری پەروەردە ئالان حەمە سەعید بۆ 964 رایگەیاند هەر قوتابیەك ژینگە دۆست بێت 5 تا 10 نمرەی پێ دەدەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی