ئەم هەفتەیە دانوستانە

واشنتن هەلی کۆتایی بە تاران دەدات؛ رێکەوتن یان نەمانی شارستانی

+964

شانیا بێستون

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بەرامبەر بە تاران و باسی لەوە کرد، بە تەقەکردن لە کەشتییە فەرەنسی و بەریتانییەکان لە گەرووی هورمز، بە تەواوی ئاگربەستی نێوانیانی پێشێل کردووە.

ترەمپ بۆ فۆکس نیوز قسەی کرد و داخستنی گەرووەکەی بە بێ ئامانج ناوبرد و وتی، گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا هاتووچۆی لە هورمز پەکخستووە، بەبێ ئەوەی پێی بزانن یارمەتی ئەمریکا دەدەن و زیانی زیاتر بە خۆیان دەگەیەنن، چونکە لە رێگەی بەندەرەکانی ئەمریکاوە هاوردەکردن بەردەوامە.

سەبارەت بە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە پاکستان، کە ئەگەری هەیە سێشەممە یان چوارشەممە بەڕێوەبچێت، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەگەر هیوایەک بۆ ئاشتی هەبێت ئامادەیە خۆی بچێتە پاکستان و رێکەوتن لەگەڵ تاران واژۆ بکات.

هاوکات جەختی لە هەڕەشە تووندەکانی کردەوە، ئەمە کۆتا دەرفەتە و ئەگەر ئێران  رێکەوتن ئەنجام نەدات، تەواوی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئەو وڵاتە تێکدەشکێنێت، کۆتا هەنگاو دەنێت بەرەو لەناوبردنی ئەو وڵاتە، کە سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ماوەی 47 ساڵی رابردوو ئامادەنەبوون ئەنجامی بدەن.

ئەمریکا و ئێران دووبارە دانوستان دەکەن

ئەمریکا و ئێران دووبارە دانوستان دەکەن