لۆگۆی باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
پارە نەنێردراوە بۆ بەغدا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هێشتا ناردنی دۆلار بۆ عێراق راگیراوە
964+
ژووری هەواڵ
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە 3.5.2026 ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە، کە لە بارەی هاتنی بارێک دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق بڵاوبوونەتەوە و دووپاتیان کردەوە، سنووردارکردنی رەوانەکردنی پارەی راستەوخۆ لە شوێنی خۆیدا ماوەتەوە.
نەبیل مەرسومی شارەزا و راوێژکاری ئابووری لە عێراق دوێنێ لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردەوە، ئەمریکا بارێک دۆلاری بۆ عێراق ناردووە لە پای دەستبەکاربوونی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو عەلی زەیدی.
رۆژنامەی ئەلمەدای عێراقی لێدوانێکی کورتی لە وتەبێژ بەناوی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا وەرگرتووە و روونیکردووەتەوە کە، “هێشتا ناردنی دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق راگیراوە”، بەمەش ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی پارەی نەختینە دەکەن بۆ بەهێزکردنی یەدەگی ناوخۆیی لە بازاڕەکانی عێراقدا.
نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابووری، دوێنێ ئەوەی راگەیاندبوو، رۆژی هەینی 1.1.2026 بارێک دۆلاری کاش گەیشتووەتە بەغدا.