دیمەنێکی گەشتیاران لە ناوچەیەکی بناری قەندیل ... وێنە ؛ شارەوانی بناری قەندیل.
دۆخەکە ئارامە و بۆردومان نەماوە
كشتوكاڵ و گه‌شتیارى لە گوندەکانی بنارى قه‌ندیل پەرەی سەندووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له مانگێكه به‌هۆى بوونى پڕۆسه‌ى ئاشتى له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه، گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل له بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و گه‌شتیاری په‌ره‌یان سه‌ندووه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه وه نزیكه) به 964ـى وت، ماوه‌ى نزیكه‌ى 90 رۆژه بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌و بناره نه‌بووه ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سنووره‌كه.
له‌سنوورى بنارى قه‌ندیل 67 گوند هه‌ن به‌ڵام ته‌نیا 57 گوندیان ئاوه‌دانن.
وتیشی “به‌هۆى ئارامى دۆخه‌كه‌وه هاوڵاتیان روویان كردووه‌ته كشتوكاڵ كردن و ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌شتیاریش سه‌ردانى ناوچه جیاوازه‌كانى ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانانه‌وه پڕبوونه له سندوقه‌كانى هه‌نگ و هاتوچۆى هاوڵاتیانیش له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێله‌وه رێگاى بنارى قه‌ندیلی ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه.