عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا 11 وێستگەی بومەلەرزەزانی دروستدەکات

964+

دیسکی عەرەبی

دەسەڵاتی کەشناسی عێراق، سێ جۆر ئامێری ئاشکراکرد لە کە لەتۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراقدا بەکارهێنراون، ئاماژەی بەوەشکردووە گرێبەستێکیان لەگەل کۆمپانیایەکی ئەمریکی کردووە بۆ دامەزراندنی 11 وێستگەی مۆدێرنی بومەلەرزەزانی.

عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق بە تۆڕی 964ی راگەیاند، تۆڕی چاودێری بومەلەرزەی عێراق لە شەش وێستگەی فەرمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە پێکدێت، دەکەونە پارێزگاکانی بەغدا، موسڵ، کەرکوک، زیقار و واست، جگە لە وێستگەی روتبە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەکارکەوتووە.

وتیشی، بومەلەرزە بەو ئامێرانە دەپێورێت کە فریکوێنسییەکانی روودانی بومەلەرزە، تەقینەوە، یان هەر رووداوێکی تر کە زەوی دەهەژێنێت تۆمار دەکەن، ئامێرەکە جوڵە بۆ شەپۆلی کارەبایی دەگۆڕێت.

روونیشیکردەوە، وێستگە بومەلەرزەییەکانی عێراق سێ جۆر ئامێر لەخۆدەگرن، یەکەمیان ئامێرێکە بۆ پێوانی فرێکوێنسی سپێکتریمی فراوان، “Broad band” جۆری دووەمیش ئامێرێکە بۆ پێوانی فرێکوێنسی بەرز یان مەیدانی “Mini band” و سێیەمیان ئامێرێکە بۆ پێوانی لەرزینە توندوتیژەکان “Strobing motion” و ئەم ئامێرانە بەکاردەهێنرێن بۆ پێوانەکردنی ئاستی توندیی بوومەلەرزە دوای روودانی.

ئەلجابری ئاشکرایکرد، دەسەڵاتی کەشناسی نزیکەی مانگێک لەمەوبەر گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای “کینا مەتریکسی” ئەمریکی ئەنجامدا بۆ دروستکردنی 11 وێستگەی نوێی چاودێری بومەلەرزە لە چەند شارێکی عێراق.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا دەستدەکات بە جێبەجێکردنی وێستگەکان، پێکدێت لە چوار دانەی بۆ پێوەرەکانی فریکوێنسی سپێکتریمی فراوان، شەش دانەی بۆ پێوەرەکانی فریکوێنسی مەیدانی، دوانیشیان بۆ پێوانەکردنی بوومەلەرزەی توندوتیژ دەبێت.