شۆفێرێک لە بەنزینخانەیەک بەنزین وەردەگرێت _ وێنە: 964
پێنجشهممه
بەنزینە هەرزانەکە لە کفری دابەش دەکرێت
964+
کوردستان جەلال
بەنزینە هەرزانەکە لە کفری دابەش دەکرێت و هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی ئاگاداردەکرێنەوە.
قایمقامیەتی قەزای کفری هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە رۆژی پێنجشەممە بەنزینی 750 دیناری لە کفری دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتووش دوو رۆژ بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت.
دەشڵێن، ” لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان تاوەکو بەشی شاری کفری لە بەنزینی 750 دیناری زیاتر بکرێت و ئەگەر دۆخی بەنزین بەرەو باشتر بڕوات بەشی کفری زیاتر بکرێت.