دیمەنی پارکی شار لە هەولێر. وێنە:964
نوێنەری 47 وڵات بەشدارە
هەولێر میوانداریی لوتکەی جیهانیی لاوانی 2026 دەکات
کوردستان جەلال
چالاکییەکانی (لوتکەی جیهانیی لاوان – کوردستان 2026) ئەمڕۆ کاتژمێر 10ـی بەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر لەژێر دروشمی (داڕشتنی داهاتوو) بە بەشداریی نوێنەرانی 47 وڵات، دەستپێدەکات و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
بڕیارە لە رۆژی یەکەمدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بێت و لە چوارچێوەی کارەکانی لوتکەکەدا بەشداری لە پانێڵێکی گفتوگۆی تایبەتدا بکات.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی لوتکەکە، چالاکییەکان بەرپرسانی حکومی، دیپلۆماتکاران، نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان، خاوەنکاران، وەبەرهێنەران، ئەکادیمیستان، سەرکردە لاوەکان و دروستکەرانی ناوەڕۆک و کەسایەتییە کاریگەرەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کۆدەکاتەوە.