دیمه‌نێكی رووداوه‌كه
ئیمارات
11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات ئەمڕۆ سێشەممە 24.11.2026 رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کە له نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێک لە شەقامی ئەلوەته‌ن لە شاری راس ئەلخەیمە روویداوه، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەگەڵ وەرگرتنی زانیارییه‌كان، تیمە تایبەتمەندەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و بە هاوکاری تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و فریاگوزاری سەرەتایی کردووە، ئەمە جگە لە پاراستنی شوێنەکە و بەڕێوەبردنی هاتووچۆ”.
ئاماژە بەوەش کراوە، “لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی رووداوەکە، هەر کە ئەنجامەکانیش تەواوبوون رادەگەیەنرێن”.
وەزارەتەکە داوای لە رای گشتی کردووە “بۆ زانیاری دروست پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ یان راپۆرتی پشتڕاستنەکراو لەسەر رووداوەکە بەدوور بگرن”.