لە یەک مانگدا

لەسەر نەوت وەزارەتی ناوخۆ 94 کەسی دەستگیرکردووە

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناخۆیی عێراق، دەستگیرکردنی 94 تۆمەتباری بە قاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەکان و دەستبەسەرداگرتنی 89 تانکەری لە مانگی تشرینی یەکەم راگەیاند.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتەکە، میقداد میری، لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە لە ماوەی نێوان 1ی تشرینی یەکەم تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی 2026 توانوویانە 94 تۆمەتبار بە قاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکانی وڵاتدا دەستگیر بکەن

دەست بەسەر 89 تانکەر و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆردا گیراوە کە ئامادەکرابوون بۆ پڕۆسەی قاچاغچێتی لە هەموو پارێزگاکاندا بێجگە لە هەرێمی کوردستان.

هەوڵە مەیدانییەکان بوونە هۆی هەڵکوتانە سەر 8 مۆڵگەی قاچاغچییان لە پارێزگاکانی کەربەلای پیرۆز، سەلاحەدين و زیقار، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمە نەوتییەکان کە بڕەکەیان بە زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر (2,226,750 لیتر) دەخەمڵێندرێت.

سەرپێچیی رێکار و پێوەرەکانیان کردووە لەم مانگەدا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ پاراستنی سامانی نەوت و دەستەبەرکردنی ئابووریی نیشتمانی.