چییان هاورده‌ كردووه‌؟

هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق 700 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌پێی داتاكانی نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌مریكا، كه‌ له‌ پێگه‌ی “نه‌خشه‌ی بازرگانی” سه‌ر به‌ ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌های هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌ نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، 700 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی عێراق هاورده‌ی كردووه‌، پێكهاتوون له‌ دەرمان و پێداویستی پزیشکی، ئامێری پیشەسازی قورس، تۆرباینەکانی غاز، هەروەها خۆراکی وەک برنج، جگە لە بەرهەمە نەوتییەکان و ئامێرە جۆراوجۆرەکان.

ئاماره‌كه‌ ده‌ریخستووە کە کۆی گشتی هەناردەکردنی ئەمریکا لە ماوەی سێ چارەكی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 727 ملیۆن دۆلار، هەناردەکردن لە هەردوو چارەكی یەکەم و دووەمدا بە جێگیری ماوەتەوە و 238 ملیۆن دۆلار بووە، پێش ئەوەی لە ماوەی چارەکی سێیەمدا بۆ 251 ملیۆن دۆلار بەرزبێتەوە.