نمەباران

سبەی لە چەند ناوچەیەکى هەرێم بارانە

964+

وریا فەتاح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە (24.11.2026) ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی چوارشەممە (25.11.2026)، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە. لە کاتەکانی بەیانیی زووەوە تا دوای نیوەڕۆ، لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران هەندێک کات نمەباران بە رێژەی جیاجیا دەبارێت و لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین لەسەر ئەو ناوچانە کۆتایی دێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکاندا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر و دەوروبەری: لە هەولێر ئەمڕۆ 24 و سبەی 22 پلە، پیرمام ئەمڕۆ 20 و سبەی 19 پلە و حاجی ئۆمەرانیش ئەمڕۆ 14 و سبەی 13 پلە دەبێت.
سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان: لە سلێمانی ئەمڕۆ 23 و سبەی 21 پلە، هەڵەبجە ئەمڕۆ 23 و سبەی 22 پلە، چەمچەماڵ ئەمڕۆ 24 و سبەی 23 پلە و گەرمیانیش هەردوو رۆژەکە 25 پلە تۆمار دەکرێت.
دهۆک و دەوروبەری: لە دهۆک ئەمڕۆ 22 و سبەی 20 پلە، زاخۆ ئەمڕۆ 23 و سبەی 21 پلە و ئاکرێش ئەمڕۆ 22 و سبەی 21 پلە دەبێت.