لێرە و لە دنیادا
کورت و پوخت بیزانە؛ شەوى رابردوو چى روویداوە؟
964+
وریا فەتاح
گرنگترین رووداوە ناوخۆیی و جیهانییەکانی شەوی رابردوو و ئەم بەیانییە؛ کورت و پوخت بزانە چی روویداوە:
📌 لەمەودوا بەبێ ڤیزا سەردانى میسر بکە و هەڕەمەکانى میسر ببینە.
📌 عەلى زەیدى لە میسرە و شەوى رابردوو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى، هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و میسری راگەیاند.
📌 ململانێى ئەمریکا و ئێرانیش بەردەوانە و هێرشى سایبەرى بۆسەر 50 کەشتى ئەنجامدراوە.
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، هەندێک لە کەشتییەکان هەڕەشەی تەقاندنەوەیان لێکراوە.
📌 بەقسەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا ئێران بە گومانلێکراو دەزانێت.
📌 راپۆرتە نهێنییەکان دەڵێن رووسیا تۆمەتبارە.
📌 ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
📌کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران بووە.
📌 وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت ئابووریی ئێران نقومی قەیران بووە و سەرکردەکانی لە دۆخی تۆقیندان.
📌 سێنتکۆمیش جەخت دەکاتەوە کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “رۆزڤێڵت” 24 کاتژمێر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئۆپەراسیۆندایە.
📌 هەواڵە خۆشەکە گەڕانەوەى جێنسن هوانگ بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى ئێنڤیدیایە بۆسەر کارەکەى.
📌 هوانگ، ماوەیەک لەمەوبەر بە تۆمەتى پەوەندى سۆزدارى لەگەڵ ژنێکى گومانلێکراوى کە سیخوڕى چین بووە، دەستى لە کارەکەى کێشایەوە.
📌سەرەتاى مانگى داهاتوو، گەشتەکانى فلاى دوبەى بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە.
📌 30.9.2026، لەکاتى گەشتى فڕۆکەیەکى فلاى دوبەى بۆ تەلئەبیب، یاریدەدەرێک بە تەور هێرشى کردە سەر فڕۆکەوانەکەى و زۆرى نەمابوو 172 سەرنشین تێدا بچن.