رۆژى خۆیەتى

پایتەختى هەنار؛ هەڵەبجە 157 ساڵە بە پێوەیە    

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 24.11.2026، یادى بە 157 ساڵەى بە قەزابوونى شارى هەڵەبجەى شەهیدە و وەک “رۆژى هەڵەبجە” ناسراوە.

مێژووی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم و لە رێکەوتی 24ـى تشرینی دووەمی 1869، لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا بە فەرمی کرایە قەزا و محەمەد بەگی جاف وەک یەکەم قایمقام دەستبەکار بوو.

هەڵەبجە هەمیشە لانکەی ئەدەب و شیعری کوردی بووە و چەندین شاعیر و نووسەری گەورەی وەک مەولەوی، نالی، گۆران، ئەحمەد موختار جاف، تاهیر بەگی جاف و عادیلە خانم لەم دەڤەرەدا هەڵکەوتوون.

شارەکە لە مێژووی نوێدا قوربانییەکی زۆری داوە، دیارترینیان بۆردومانکردنی شارەکە بوو لە 26ـی نیسانی 1974، هەروەها کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە 16ـی ئاداری 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان.

دوای چەندین ساڵ لە داواکاری و هەوڵی بەردەوام، لە 13ی ئاداری 2014 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی دەرکرد و بووە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان.