هەڕەشەی تەقاندنەوە لە هەندێکیان کراوە

نزیکەی 50 کەشتیی نەوت و وزە رووبەڕووی هێرشی سایبەری بوونەتەوە

964+

وریا فەتاح

رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویکردەوە، نزیکەی 50 کەشتیی هەڵگری نەوت و پێترۆڵی شل، رووبەڕووی هێرشی سایبەری بوونەتەوە و هەندێکیشیان هۆشداریی تەقاندنەوەیان پێگەیشتووە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى بڵاوى کردەوە کە، واشنتن گومان دەکات ئێران ئەنجامدەری سەرەکیی هێرشەکان بێت، هاوکات ناوی رووسیاش وەک تۆمەتبارێکی دیکەی ئەگەری هاتووە. ئەمەش نیگەرانیی لەلاى ئەمریکا دروستکردووە کە تاران هەوڵی فراوانکردنی بازنەی جەنگەکە دەدات تا ئاستی هێرشی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی ناوچەکە.

لە بەرامبەر ئەم پێشهاتەدا، تیمەکانی پاراستنی ئەلیکترۆنی بڵاوکراونەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەشتییانەی کە لە کەناراوەکانی ئەمریکا نزیکبوونەتەوە و کراونەتە ئامانج.