جان دۆست بۆ 964:
“ژیریی ده‌ستكرد دوژمنی كتێب نییه”
شڤان عه‌بدوڵا
نووسه‌ر و رۆمانووس جان دۆست پێی وایه، ژیریی ده‌ستكرد ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و هیچ كاتێك نابێته هۆی دابڕانی خوێنه‌ر له كتێب.
جان دۆست، كه خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15.11.2026 له پێشانگه‌ی كتێبی زاخۆ بۆ 964 ئاخڤی و به‌رسڤی پرسیاری 964دا، كه ئایا ژیریی ده‌ستكرد ده‌بێته هۆی دابڕانی خوێنه‌ران له كتێب.
ئه‌م نووسه‌ره وتی، په‌یوه‌ندی خوێنه‌ر و كتێب هه‌ر به‌رده‌وامه و ژیریی ده‌ستكرد دایاننابڕێنێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێت ژیریی ده‌ستكرد یارمه‌تیده‌ر بێت ئه‌وه‌ی حه‌زی خوێنه‌ر بۆ كتێب زیاتر بكات و یارمه‌تی بدات، چونكه ئه‌و سیستمه خۆی ده‌توانێت كتێب بنووسێت یان پوخته‌ی كتێبێكت بۆ به‌رده‌ست بخات و ئاسانكاری بكات، ژیریی ده‌ستكرد دوژمنی كتێب نییه.
جان دۆست پێی وایه، ئێستا سه‌رده‌مه‌كه گۆڕاوه و كتێبی دیجیتاڵی هه‌یه، یان به پی دی ئێف له‌سه‌ر ئامێره زیره‌كه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر كتێبه، به‌ڵام ره‌نگه كتێبی كاغه‌ز و هه‌ڵگرتنی له كتێبخانه‌ی ماڵه‌وه كه‌متر بێته‌وه و ورده‌ورده نه‌مێنێت.
جان دۆست خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانی ناوداره، ئه‌و زیاتر به عه‌ره‌بی ده‌نووسێت و رۆمانه‌كانی كراونه‌ته كوردی (كرمانجی و سۆرانی)، رۆمانه‌كانی ناوه‌ڕۆكی مێژووییان هه‌یه، له‌وانه “مژاباد، كۆبانێ، ئەوان چاوەڕێی کازیوەن و میرنامه” و چه‌ندانی دیكه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا