ژمارەی شۆفێرەکان 270 شۆفێرە

شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە

964+

میلاد جەلال – کەلار

شۆفێرانی هێڵی باکووری (شیمالی) مەرزی پەروێزخان کە ژمارەیان 270 کەسە، لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەتەوە.

گردبوونەوەکەیان دژی شۆفێرانی هێڵی باشووری مەرزەکەیە، کە بارەکانی ئەوان رۆژانە باردەکەن و دەیهێننە هەرێمی کوردستان.

یەکێک لە شۆفێرەکان بە تۆڕی964ی وت، دوو بازرگان رۆژانە بارەکانی ئەوان دەبەن بۆ خۆیان و لە بری ئەوەی بیبەنە باشووری عێراق، دەیهێننە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت “ئێمە بۆیە هێڵەکانمان جیاکراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە دروست نەبێت، بەڵام هەردووبارە دەبێتەوە و تا ئێستا ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخانیش وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەیان نەداوەتەوە”.

رۆژانە لە دەروازەی سنووری پەروێزخان، چاندان بارهەڵگر شمەک بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی