لە تەناهی

ئارایشتگایەک داخرا؛ ژووری نوستن و حەبى دژە دووگیانیى تێدا بوو

964+
شڤان عەبدوڵا- دهۆک

لە ناحیەی تەناهیی سەر بە قەزای سێمێڵ، ئارایشگایەک کە گومانی ئەنجامدانی کاری نەشیاوى لێ دەکرا، لەلایەن لیژنەکانی قایمەقامیەتەوە بە یەکجاری داخرا.

شەعبان خەلیل، قایمەقامی قەزای سێمێڵ بە 964ی راگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی لیژنەکاندا، لە پشتی ئارایشگاکەوە ژوورێکی نوستنی رێکخراو بە تەواوی پێداویستییەکانەوە هەبووە، جگە لەوەش، دەست بەسەر بڕێک حەبی دژەدووگیانییدا گیراوە
هەر لە شوێنەکە، بۆتۆکس و فیلەری ماوەبەسەرچوو، لەگەڵ ژمارەیەک نێرگەلەدا دەستى لەبەسەرداگیراوە.
بەوتەى شەعبان خەلیل، هەر شتێک قەدەغە و پێچەوانەى یاسا بێت، لەو شوێنەدا دۆزراوەتەوە، بۆیە ئارایشتگاکە بە تەواوەتى داخراوە و خاوەنەکەیى و بەڕێوەبەرەکەى و هەر کەسێکى تر پەیوەندى بەو بابەتەوە هەبێت، رووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح