سلێمانى
تۆماس وەک شاجوانى پشیلەکان هەڵبژێردرا و ورچە دووەم بوو
964+
رازاو محەمەد- سلێمانى
لە پێشبڕکێى هەڵبژاردنى هەڵبژاردنى شاجوانى پشیلەکان لە سلێمانى، تۆماس وەک شاجوانى یەکەم و ورچەش وەک شاجوانى دووەم هەڵبژێردرا.
راستان ئاراس کە بەخێوکەرى پشیلەیەکە بە ناوى “ورچە” و لە پێشبڕکێکە پلەى دووەمى بەدەستهێناوە، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: لاى خۆم هەر شاجوانى یەکەمە، بەڵام ئەمڕۆ وەک شاجوانى دووەم هەڵبژێردراوە.
ئەو پێى وایە، پێشبڕکێکە بەر لەوەى هەڵبژاردن بێت بۆ شاجوانى، رێگایەکە بۆ ئەوەى بەخێوکەرانى پشیلە زیاتر گرنگى بە پشیلەکانیان بدەن، بەتایبەت لە بابەتى خواردن پێدان و تەندروستیان.
وتیشى،”پشیلەکان وەک ئەندامى ماڵن، من خۆم سێ پشیلەم هەیە و گرنگى زۆریان پێدەدەم”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
وێنەى پشیلە “تۆماس” کە بووە شاجوانى پشیلەکانى سلێمانى
+1