چیرۆكى پیاوێكى هه‌ژار سه‌رنجى راكێشاوه
لە گەشت و سەیرانى جه‌ژنه و مەدحی 964 یش دەکات
964+
ديلان محەمەد – سلێمانی
له هاوینه‌هه‌واری دوكان، خێزانێك بۆ گه‌شت و سه‌یرانى جه‌ژن له شوێنێك دانیشتوون، كاتێك مایكى 964 ده‌چێته به‌رده‌میان، ژنێكی خێزانه‌كە مه‌دحى 964 ده‌كات و چیرۆكى ئه‌و پیاوه هه‌ژاره‌ى بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه په‌یامنێره‌كه‌ى سلێمانى جلوبه‌رگى جه‌ژنى بۆ دابین كردبوو.
وه‌فا دارا، مامۆستایه‌كى سلێمانییه به 964ـى وت، بابه‌تى ئه‌م پیاوه هه‌ژاره كه له 964 بڵاوبووه‌وه سه‌رنجی راكێشام، به تایبه‌تیش كه دواى وه‌رگرتنى جلوبه‌رگه‌كه وتى، “جله‌كان بیبه‌نه‌وه بۆ خۆتان”.
وتیشی “ئه‌وه‌ى من بابه‌ته‌كانى ئێوه‌م بینیبێت كاره‌كانتان ناوازه‌ن و كه‌ناڵێكی زۆر باش و سه‌ركه‌وتوون”.
رۆژى 26.3.2025 كاتێك په‌یامنێری سلێمانى 964 چووه لاى مام رەشید عه‌بدوڵا (پیاوه هه‌ژاره‌كه) و پێی وت كه ماوه‌ى دوو ساڵه جلى كوردى نه‌كردووه، ئه‌ویش له‌رۆژى 29.3.2025 ده‌ستێك جلى کوردى نوێى پێشکەش کرد.
رەشید عەبدوڵا، کاسبکارێكى سلێمانییه و خاوه‌نى سێ منداڵه و خاوه‌ن موچه‌یه‌كی كه‌مى مانگانه‌یه و ته‌نیا به‌كاركردن ماڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن