پەیکەرەکە زیاتر لە 7 مەترە
پەیکەرێک بۆ یادی پێشڕەو دزەیی دروستکرا
رێباز یونس – هەولێر
پەیکەرێک بۆ یادی پێشڕەو دزەیی لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئیمپایەر لە هەولێر دروستکرا و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە دەڵێن، “ئەم پەیکەرە بۆ بە نەمری هێشتنەوەی پێشڕەو دزەییە” کە لە سەرەتای ساڵی 2024 لە هێرشێکی موشەکیدا شەهید بوو.
دیار ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور بە 964ـی وت، “بیرۆکەی کارەکە لە ناوەڕاستی 2025 لەلایەن رۆژ پێشڕەو دزەییەوە دروستبوو، کەلوپەلی پەیکەرەکەش لە خودی ماڵەکەی پێشڕەو دەزەییەوە هێنراون کە هێرشەکەی کرایەسەر.”
دیار ئەحمەد وتیشی: درێژی پەیکەرەکە 7.5 مەترە و دیزاینەکەی لەنێوان 20 بۆ 25 دیزایندا هەڵبژێردراوە، ماوەی تەواوکردنەکشی یەک ساڵی خایەندووە.
پێشيرو دزەیی بازرگان و سەرمایەدارێکی ناوداری کورد بوو لە هەولێر کە لە شەوی 15.01.2024 لە هێرشێکی مووشەکی ئێراندا بۆ سەر ماڵەکەی لەگەڵ ژینای کچی، کە تەمەنی 11 مانگ بوو، شەهید بوون.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا