خەریکی ئەندەرپاسەکەن

قەرەبووی موڵکە زیانلێکەوتووەکانی سەهۆڵەکە دەکرێتەوە

رازاو محەمەد – سلێمانی

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەندەرپاسی سەهۆڵەکە بۆ 964 ئەوەی روونکردنەوە، هەموو ئەو موڵکانەی کە بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە دەکەونە ناو سنووری کارکردنەوە قەرەبوو دەکرێنەوە و مافی خاوەن موڵکەکان لەبەرچاو دەگیرێت.

کارزان تالیب، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەندەرپاسی سەهۆڵە ئەمڕۆ لە شوێنی پڕۆژەکە قسەی بۆ 964 کرد.

بەپێی قسەکانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، موڵکەکان هەموو ئەو پرۆژانەی شەقامەکانی بەدرخان كە لەبەردەم ئەمنەسورەكەوە دێتە سەر ئەندەرپاسەكە و گڵەزەردەش كە هەتا بازنەی مەلیك مەحمود شۆڕ دەبێتەوە، دەگرێتەوە.

سەرەڕای باران بارینی چەند رۆژی رابردوو، جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەردەوامە و تیمەکان هەوڵ دەدەن بە پێی پلانی دانراو کارەکان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی پرۆژەکە لە کاتی خۆیدا بگاتە قۆناغی کۆتایی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا