ئەوەندە سوورە رەش ئەنوێنێ

هەناری ساڵەخانی بۆ شەربەت حلی نییە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

هەناری ساڵەخانییەکان بۆ شەربەت باشترن، ئەوەندە سوورن لە دوورە بیبینی وادەزانی هەناری رەشت بینیوە، ئەوەشی چووە بۆ فێستیڤاڵی هەنار زیاتر چاوی لە هەناری ساڵەخانییە بۆ شەربەت.

هەنارە ئەمریکیەکانیش چونکە رەنگ و روویان زۆر جوانە خواستی زۆری لەسەرە بۆ کڕین، نەک بۆ شەربەت.

ئەمە قسەی هێمن مستەفای جوتیارە کە لە دوانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و لەوێ سەرقاڵی دروستکردنی شەربەتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28.102.2026، دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و جگە لە هەنار و میوە کاری دەستی و خواردنیشی لێیە.

502 کەپر لە بەرهەمی جۆراوجۆری خەڵکی ناوچەکە لەناو فێستیڤاڵەکەدا هەن و  وشکە، خواردن، کاری دەستی، هەناری هەڵەبجە ئەو بەرهەمانەن کە لە فێستیڤاڵەکەدا دەستدەکەون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا